تەقینەوەی مین بوو بەهۆی پەڕینی ئەندامی جەستەی گەنجێک

KMMK :
تەقینەوەی مینێک لەگوندی “دڵ” ی سەربە مەریوان بوو بەهۆی پەڕینی پێی گەنجێکی چل ساڵ تەمەن بەناونیشانی “مەهدی خوگر” لەکاتی کارکردندا لە باخێکی نێزیک گوندی “دڵ” .

ئێران یەک لەو وڵاتانە دیارنەیە لە جیهاندا کە ناوچەگەلێکی بەرفراوانی مین ڕێژکراوی هەیە وهێشتاکەیش پوچەڵ نەکراونەتەوە کەهەر ساڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی کورد بەتایبەت لەناوچەکانی ڕۆژئاوا، هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان بەهۆی دەیان ملوێن مین وبۆمبی چێنراوی شەڕی ناوبەری عێراق – ئێران دەکوژرێن و یان دەست وپێی دەپەڕدری وتووشی کەمئەندامی وزامی گران دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان