ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی ملیە سیل مەلەکشاهی ، یەکێک لە جوانترین و گەورەترین دارستانەکانی بەڕوی ئیلام
KMMK :
بەوتەی شایەتحاڵان و دەستەی ژینگە پارێزی ، ئاگرەکە بە خێرایی و لە چەند لاوە کەوتەوە و دوابەدوای ئەمە لە تەواوی خەڵک و ئۆرگانە حوکمیەکان داوای یارمەتی بە پەلەیان کرد .
ئەگەر چی بە یارمەتی خەڵک ئاگرەکە لە بەرەبەیان دا کۆنتڕۆڵ دەکرێت ، بەڵام ئێستاش مەترسی سەرهەڵدانە وەی هەیە .
ئەم ئاگر کەوتنەوە بەشێکی زۆری دارستان و پاوانی مەلەکشاهی لەناو برد کە پێشتریش ئاگر کەوتەنەوەیەک لە چیای هانیوان ڕوی دا کە بەهۆیەوە بڕێکی زۆری دارستانەکانی ئەم چیایە سوتان .
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە بیانوی شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکان ئەم ناوچانە تۆپ باران دەکات و دەیان سوتێنێت ، زۆر جاریش ڕوبەڕوی ئەو کەسانە و چالاکانی ژینگە دەبێتەوە کە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن و بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان