KMMK: هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، جارێکیتر دەستیان دایە کوشتنی بەکۆمەڵی باربەری کۆڵبەران.
ڕێکەوتی ۷ی خەرمانانی ۱۳۹۷ هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی سنووری ” گۆلی مراویان” بۆسەیان نایەوە بۆ دەسبەسەری کۆڵبەرانی کورد و ئەوانیش لەترسی گیان خۆیان هەڵهاتن ولەم چوارچێوەیەدا هێزە ئینتزامییەکان لە هەوڵێکی دژە مرۆییدا باربەری ئەم کاسبکارانەیان لەکاتێکدا هیچ بارێکیان پێ نەبوو دایە بەر دەسڕێژ و ۳۵ ئەسپ کوژراو لاشەکانیان هەر لەو شوێنە فڕێ دران.
جێگەی باسە کە ئەمە یەکەم جار نییە کە هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەست دەدەنە کوشتنی ئاژەڵان بەڵکوو ئەم کردەوەیەکی ئاسایی وڕۆژانەیە بۆ هێزە سنوور پارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەهەر لەم پێوەندییەدا چالاکانی ژینگە ودانیشتووی ناوچەکە بەرانبەر بەم کردەوە قیزەونە دژ کردەوەیان نیشان دا، بەڵام هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی درێژە بەم کردووە نامرۆڤانەی دەدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان