سوپای تورکیا ٢٢ هاوڵاتی عەفرینیان ڕفاندووە و ئەشکەنجەیان کردوون

KMMK: بەپێی هەواڵی ناوەندی رۆژنیوز، ئەندامانی گروپی تێرۆریستی حەمزە سەر بە حکومەتی تورکیا لە گوندی ئەنداری سەربە شێراوا، شەش هاوڵاتیان ڕفاندووە و لەگەڵ لێدان و ئەشکەنجە کردن بردوویانن بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها لە گوندی برج حەیدەری سەربە شێراوا چەتەکانی فەیلەقی شامییە ١٦ هاوڵاتیی دیکەیان ڕفاندووە و بێسەروشوێنیان کردوون.

جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورکیا و تێرۆریستە گرێدراوەکانی لە پاش داگیرکردنی عەفرینەوە، بە هەموو جۆرەکان لە دژی هاوڵاتیان پێشێلکاری دەکەن، هاوڵاتیان دەڕفێنن، ئەشکەنجەیان دەدەن، دەیانکوژن، ماڵ و موڵکیان تاڵان دەکەن و دەست بە سەر خانوو و دووکانەکانیان دەگرن، هەروەها ئاگر لە دارستانەکان و کێڵگەکانی هاوڵاتیان بەردەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان