مانگرتن/ ڕامین حسێن پەناهی لێوەکانی خۆی درویەوە

KMMK: یەکشەممە ٤ی خەرمانانی ۱۳۹۷ هەتاوی ،زیندانی سیاسی کورد “ڕامین حسێن پەناهی ” لەناڕەزایەتی دژ بە چارەنووسی نادیاری خۆی بە دروونەوەی لێوەکانی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

بەگوێرەی هەواڵەکە ، ناوبراو هۆکاری دروونەوەی لێوەکانی و مانگرتنی لەخواردن لەنامەیەکدا داوە بە بەرپرسانی زیندان وبەم شێوەیە ڕای گەیاندووە : داواکاری پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی، داواکاری سەرلەنوێی بەڕێوەبردنی دادگا، جوێ کردنەوەی سزاکان بەپێی ماددەی ۷ی بڕوانامەی جوێ کردنەوەی سازمانی زیندانەکان و گەڕاندنەوەی بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری ســـنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان