هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەمانی ئێران گیانی لە دەست دا
KMMK:
دوشەممە ۲۹ی گەلاوێژ، لاوێ کورد تەوحید حەقدار تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی بارزان، خەڵکی گوندی دۆستان سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس بە هۆی تەقەی هێزە ئەمینیەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری شاری شنۆ گیانی لە دەست دا.
تەرمی ئەو لاوە کوردە لە پزیشکی یاسایی شاری نەغەدە ڕاگیراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
بە پێی هەواڵی کوردپا، ئەو لاوە کوردە بە هۆی دەستکورتی و هەژاری بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی لە ڕیگای کاسبی کردنەوە ڕوو لە ناوچەی سنووری شاری شنۆ کردبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان