KMMK:لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە حوکمی لێدانی ۷۴زەبری قامچی بۆچالاکێکی تێلگرامی بەناونیشانی شوجاع حسێن زادە بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی بانە نیووز دیاری کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە ناوەندی هەواڵگری موکریان پشتڕاستی کزدۆتەوە، لقی ۱۰۲ی دادگای سزاکانی دووی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە بەتۆمەتی سوکایەتی بە سەرۆک کۆمار کە ناوبراو کوتوویەتی پاش فیلتێڕکردنی تیلگرام لەلایەن حکوومەتەوە پۆستێکمان لەچوارچێوەی “طنز ” کە ڕۆحانی سەرۆک کۆمار پێچەوانەی بڕیارەکانی هەڵسوکەوتی کردووە وبایداوەتەوە بڵاوکردەوە پاشان دادگا بەبێ ئامادەبوونی خۆم حوکمی دیاری کردووە و۲۰ڕۆژ مۆڵەتی داناوە تاکاتی جێبەجێ بوونی حوکمەکە.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی تەنانەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فیلتێڕکردووە و هەموو ئێرانی کردووە بە زیندان لە خەڵکی ئێران وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر هەرچەشنە چالاکییەکی مەدەنی وژینگە پارێزی وسیاسی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان


