دەسبەسەری چالاکێکی ژینگە پارێز لەســــنە
KMMK:
دووشەممە ۲۹ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لەشاری ســنە هەڵیان کوتایە سەرماڵ وشوێنی کاری “موسلیم سوبحانی” چالاکی ژینگە پارێزی وسەرەڕای پشکنینی تەواوی ماڵەکەی،ناوبراویان دەسبەسەر و گوازتۆتەوە بۆ شوێنکی نادیار.
پاش تێپەڕینی دوو ڕۆژ دایکر ناوبراو هەروا بە هەڵپەسێراو ماوەتەوە ووهیچ ئۆرگانکی ئەمنییەتی ئامادەی وڵام دانەوە نییە.
جێگەی باسە کەچەدد ڕۆژی بەرێیش چالاکێکی ژینگەپارێزی لەشاری ســنە بەناونیشانی “سەحەر کازمی” دەسبەسەر کراوە کە زانیارییەکی بەرچاو لەهەمبەر ئەویش بەدەستەوە نییە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان کەس لەچالاکانی ژینگەپارێزی ومەدەنی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیـندان کــردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان


