دەست بەسەر کردنی شارۆمەندێکی کامیارانی بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران

KMMK: سێ شەممە ۳۰ گەلاوێژی ۹۷، ئومێد ئەسەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەم شاری کامیاران دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

لە هۆکاری دەست بەسەر کردن و شوێنی هێشتنەوەی ئەم چالاکە مەدەنیە تاکو کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە بەردەست نییە. سەرەڕای بەدواچونی بەردەوامی بنەماڵەی بەڕێز ئەسەدی تا ئێستا لە شوێنی هێشتنەوە و هۆکاری دەست بەسەر کردنی هیچ چەشنە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

جێگای ئاماژەیە کە: شارۆمەندێکی پیرانشاری بانوان سەید جەمال سەفەوی هەروەها دو حەوتو لەمەو پێش دەست بەسەر کراوە و لە هەلومەرجی ناوبراو هیچ جۆرە زانیارییەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان