KMMK: پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ئاماری خۆکوژی لەساڵی ڕابردوودا لەخۆ گرتووە.ساڵی ڕابردوو پتر لە ۸۹۰ هەوڵی خۆکوژی گیانی خۆیان لە دەست داوە.
جێگەی باسە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوانی سەرچاوەی سرووشتی وئینسانی هەرە زۆرە وبەم حاڵەوە ،حکوومەتی ئێران ژێرخانی ئابووری و کشتووکاڵی، پیشەیی لەناو بردووە.کۆمەڵگای کوردستان کەمترین پشکی لە داهاتەکان هەیە وئەمە بووەتە گوشار لەسەر کۆمەڵگا.
زاڵبوونی زەینییەتی پیاوسالاری، پشتیوانی حکوومەت لەم بیرۆکەیە ،بەدوادانەچوون وسزای دەسدرێژکارانی سەر مافی ژنان، هۆکاری هەڵکشانی خۆکوژی ژنانی بەرهەم هێناوە.
پارێزگای کرماشان ـیش پاش ڕوودانی بوولەرزە وپەرەگرتنی هەرچی زێدەتری بێکاری وژیانی خەڵک دۆخی هەرە خراپی ئابووری و ژیان، ئاماری زۆری خۆکوژی بەدوای خۆیدا هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان