KMMK : یەکەمین لێپرسینەوەی جەلالی ئەقوامی ڕۆژنامەنوس و چالاکی مافی مرۆڤی لە بەشی دوهەمی لێپرسینەوەی کۆمەڵەی دادوەری شەهید بەهەشتی دوڵەتی ئێران لە شار سنە بەڕێوەچوو .
ئەم چالاکی مەدنیە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی پڕوپاگەندە و شڵەژاندنی بیر و باوەڕی خەڵک تۆمەتبار کراوە و لە ئێستادا بە کەفالەتی ۲۰ ملێون تەمەن تا ڕۆژی دەرچونی حوکمی کۆتایی ئازاد کراوە .
جێگای باسە کە ئەم چالاکە مەدەنیە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوە دژێ کۆماری ئیسلامی ئێران ، سوکایەتی بە سوپای پاسداران و لێدوان بۆ میدیای دەرەکی لە بەشی یەکەمی دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران لەشاری سنە دادگایی کرابو بەڵام لەم پڕوپاگەندانە و تۆمەتانە بێ بەری دەبێت .
کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵ دایە چالاکی مافی مڕۆڤی و سیاسی و مەدەنی بە بەستنی تۆمەت و ناوزەڕاندن بە زیندانی درێژ مەودا حوکم بدات کە بە پەیڕەو کردنی ئەم سیاسەتە لە هەوڵی ئەوەدایە کەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر ئەمنیەتی بکات و هەمو جۆرە دەنگێکی ناڕازی و حەق ویستن کەپ بکات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان