بەپێی ئەوڕاپۆرتەی بەدەستی کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە لەدوای ئەو زنجیرە خۆکوژیانەوە کەلەم دوایەنەدا بوەبەداردەیک ،دەسفرۆشێک لەشاری سنە دەستی داوەتەخۆکوژی .بەپێی هەواڵەکە چەندی بەرێ دەسفرۆشێکی شاری سنە لەبەر بینای دایرەی” صنعت ومعدنی” ئەم شاردا دەستی داوەتە خۆکوژی. ئەم هاوڵاتیە ناوی “لاوە ئەحمەدنیا”یە.
ڕاپۆرتەکە ڕوداوەکە ئاوادەگێڕێتەوە؛دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو لەلایەن ڕێداری (مامور)ستادخەبەری و سزادانی حکومیەوە وگەڕانەوەی دۆسیەکەی بۆدادگا،بەبارمتە ئازاد دەکرێت.پێویستە باس بکرێت.
(دەسفرۆشانی سنەیی زۆرجار دەستەودامێنی دامەزراوە کانی سەربەکاروباری ئەم بابەتەوە بۆنە ،بۆئەوە جەرێمەکان کەم کەنەوە یان کەلوپەلی دەسبەسەرداگیراویان بۆبگێڕنەوە کەهەرجارەونائومێد گەڕاونەتەوە. بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی “صنعت و معدن وتجارت”ی پارێزگای سنە ،لەڕۆژەکانی۱٨و۲٤ی مانگی دەربازبودا ٨۰دۆسیە بۆ یەکەی جۆراوجۆری سنفی وناسنفی دروست کراوە.)
“لاوە “ی دەسفرۆشیش کەلەو کێشەوبەردا وەتەنگ هاتبوو ڕۆژی هەینی۲٨ی بانەمەڕی۹٥ی هەتاوی لەنزیک “مەیانی دایک”وەلەبەرانبەر بینای “صنعت و معدن “شاری سنەدا،گڕی لەخۆی بەردا.
هەوڵی خۆکوژی ئەم دەسگێڕە بە هاناهاتنی خەڵکەوەودواتر ئاگر کوژێنەوە ،سەرکەوتو نەبوو ە و سوتانەکە پلە۲ یە. لاوی ئەحمەدنیا دەنێردرێتەسەنتەری دەرمانی .تاوەکوئێستاش لاوە لەخەستەخانەی بعثت ی سنە لەژێرچاوەدێری پزشکیدایە.
لەڕەزبەری ساڵی ڕابردودا دەیان دەسفرۆشی سنەیی کەبژیوی ژیانیان لەڕێگەی کاری گەڕۆکیەوە دەربازدەبێت ،لەدژکردەوەیک بە کەم کردنەوەی” کاتی دەسفرۆشی ڕێگەپێدراو”لەبەرانبەر شارەوانی شاردا دەستیان دابویە ناڕەزایی .
بەپێی یاسای نوێ ،دەسفرۆشانی گەڕۆک لەشەووڕۆژێکدا هەر۲کاتژمێر مافی ڕاخستنی کەلوپەلەکانیان هەیە لەشاردا. کێشەی ماڵی وقەیرانی بێکاری دروستکراو بۆ خەڵک و هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شیرازەی ژیانی ئاسایی لەخەڵک تێک داوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان