مەترسی دیپۆڕتی چالاکێکی سیاسی کورد بۆ ئێران
kmmk:
بەپێی ئەو ڕاپۆڕتەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، مەترسی دیپۆڕتی چالاکی سیاسی کورد ” یوسف دادکوش” خەڵکی شاری سەردەشت بۆ ئێران کە هەنووکە دانیشتووی وڵاتی سویدە لە ئارادایە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی شەممە کاتژمێر ۱۸ لەنێزیک شاری ” خوفدە” ی سەربە یۆتۆبۆری سوید، چالاکی سیاسی کورد یوسف دادکوش لەلایەن پولیسی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر وپاش ٤۸کاتژمێر ڕاگرتن، دەی گوازنەوەبۆ کەمپی ئەو پەنابەرانەی کە بڕیارە دیپۆڕت بکرێنەۆە ، لەلایەن پولیس ـەوە پێی ڕادەگەیەنن کەناوبراو دیپۆڕتی ئێران دەکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراوبەهۆی چالاکی سیاسی زێدی خۆی بە جێ هێشتووە وئەگەریش دیپۆڕتی ئێران بکرێتەوە مەترسی دەکەوێتە سەر گیانی. ناوبراو داوا لەهەموو ڕێخراوە ودامەزراوە مافی مرۆییەکان داوای بەهاناوەچوون وپشتگیری دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان
@kmmkkurdistan