لە ئەدەنە ١٤ کەس دەستگیرکران که ٤ کەسیان منداڵن

لە ئەدەنە ١٤ کەس دەستگیرکران که ٤ کەسیان منداڵن

KMMK :

لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئەدەنە ١٤ کەسی سڤیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دەستگیرکران و ٤ کەس لە دەستگیرکراوەکانیش منداڵن.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا بە ئۆتۆمبێلى زرێپۆش هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە گەڕەکى کوچوک دیکیلی لە ناوچەى سەیهان لە پارێزگاى ئەدەنە. بە زۆر دەرگاى ماڵەکانیان شکاند و دەستیانکرد بە پشکنینى ماڵەکان.

تا ئێستا ناوى ئەم چەند کەسە لە دەستگیرکراوەکان ئاشکرابوون کە بریتین لە: خالید شاشماز، سەرحەد تاتلی، ساڵح فیلیزتەک، باوەڕ شاهین و بارش ئایدن.
حکومەتی تورکیا گوشارێکی رادەبەدەری خستۆتە سەر گەلی کورد و روژانە خەڵکی سڤیل دەستبەسەر دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: