kmmk:
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی ئاماری ئێران لەچەندد مانگی ڕابردوو پارێزگاکانی لوڕستان،ســنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوپارێزگایانەن کەمترین ڕێژەی داهات وهەزینەیان هەیە لەناوبەری هەموو ناوچە و پارێزگاکان.
پلەی یەکەمی بێکاری لە هەموو وڵات وڕۆژهەڵاتی کوردستان تایبەتە بەشارە سنوورییەکان وناوچە بوولەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵ زەهاو و ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوای زۆرترین ڕێژەی بێکارانی هەیە.پارێزگای کرماشان پلەی یەکەمی بێکاری هەیە و داهاتی ئەم پارێزگایە خوار دوو ملوێن تمەنە.
لەڕاستیدا هەموو هەڵسەنگاندنەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کەشارە سنوورییەکانیش خراپترین دۆخیان هەیە لە بواری بێکاری و کەمترین هەزینە وداهاتیان هەیە لە ژیانی ڕۆژانەیان.
بەپێی ئامارەیەکە داهاتی تاک لەکۆتایی ساڵی ۹۷، دەگاتە داهاتی تاک لە ساڵی ۹۰، ئەمە لەکاتێکدایە کە بایەخی پارە تائاستی ٤۰لەسەت کەمی کردووە.دەتوانین بڵێین ۲۵ ملوێن و ۵۵۶ هەزار کەس یانی ۳۳ لەسەتی هاوڵاتیانی ئێران، لەخوار هێڵی هەژاری ۱۰۵ملوێن تمەنییەوە دەژین.
ئاماری فەرمی بەرپرسان، باس لە ژیانی نێزیک بە ۱۲ملوێن کەس لەهەژاری بێ ئەملاو ئەولا دەکات.
دان پێدانانەکانی وەزیری ڕێگە وشارسازییش دەری دەخات کە نێزیک بە ۲۰ملوێن کەس لە شوێنە نیشتەجێیەکانی پەڕتەوازە دەژین.
ئەم وێنەیە لەلایەن یەکێک لەهاوڵاتیانی وڵاتی ئێران نێردراوە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان