دەسبەسەری کچێکی کورد لە ئیلام و بێ سەر و شوێن کراوە

دەسبەسەری کچێکی کورد لە ئیلام وبێ سەرو شوێن کراوە

KMMK:

دووشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی کورد بەناونیشانی نگیسا شەهبازی خەڵکی شاری ئیلام لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خوێنکار و ئەندامی گرووپی کەژەوانی (کو — ور) و هەروەها لەو کەسانە بوو کەلە ڕەوتی ئاگر تێبەردانی (کبیرکوە)دەستی دایە ناڕەزایەتی بەرانبەر بەناوەندە حکوومییەکان کە بۆچی بەهانای ئەو کەسانەوە نەچوون کە ئاگرەکەیان دەکوژاندەوە ولێی کەمتەرخەم بوون وسەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە وکەس وکاری ناوبراو تائێستە چارەنووسی نادیارە و ناوەندە ئەمنییەکان هیچ زانیاری و ڕوونکردنەوەیەکیان لەمەڕ هۆکار وشوێنی دەسبەسەر کردنی نەداوە.

جێگەی باسە لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان داوەتە ڕەشبگیر وتۆقاندن وهەڕەشە وزیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی وژینگە پارێزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ڕۆژێک چەندد کەسێک بەهۆکاری پڕوپووچ وبێ بنەما دەڕفێندرێن وبە گرانترین شێواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ وتەنانەت بێ سەر وشوێن دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان