پەلامار ولێدان وشکاندنی قامکەکانی دەستی ئەحمەد ئەمین پەنا زیندانی سیاسی

Kmmk: ئەحمەد ئەمین پەنا، زیندانی سیاسی و بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ســنە لەلایەن بەرپرسانی زندانەوە کەوتە بەرپەلامار و لێدان و بوو بەهۆی شکانی قامکی دەستی وخەسار گەیشتن بە مەسۆلکە و مەچەکی هەردوو دەستی ئەم زیندانییە وبەبێ ئەوەی پشکنین وچارەسەری پزیشکی بۆبکرێت دەگەڕێنرێتەوە ناو بەند.

ئەحمەد ئەمین پەنا زاوای ڕامین حسێن پەنایی کەهاوڕێ لەگەڵ زوبەیر حسێن پەنایی وئەفشین حسێن پەنایی چالاکانی مەدەنی کورد کە پووشپەڕی ساڵی پار دەسبەسەرو خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۶ لەلقی یەکی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەتۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز وهاریکاری حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانییەکان ،بەڕیز پێنج ساڵ، شەش ساڵ و هەشت ساڵ ونیو زیندانیان بۆ دیاری کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان