دەست بەسەر کرانی 12 کۆڵبەر لە سەردەشت

دەست بەسەر کرانی 12 کۆڵبەر لە سەردەشت

KMMK :

شەوی ۲۰ی گەلاوێژ، کاتژمێر ۱۲ شەو بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ۱۲ کۆڵبەریان لە نیزیک گوندی بێوران سەر بە شاری سەر دەشت دەستگیر کردوە .

بە وتەی یەکێک لە شایەت حاڵانی گوندی بێوران ئەم کۆڵبەرانە دوایی دەستگیرکردنیان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گوازراونەتەوە بۆ پاسگاێک لە کەپران کە دەکەوێتە نێوان شاری سەردەشت و گوندی بێوران .
جێگای باسە هەر لە سەرەتای پەیدابونی کاسبی کۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەمو شێوەیەکی دڕندانە بگرە لە کوشتن و بریندار کردن و ڕاوەدونان و دەستبەسەر کردنی کۆڵبەران ڕۆبەڕوی ئەم چین و توێژە بونەتەوە کە تاکو ئەم ساتە وەختە بە دەیان کۆڵبرە کوژراون و بە سەدانی تریش بریندار و زیندانی کراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان