کرماشان/ دۆزینەوەی منداڵە کۆرپەیەک لە فڕێ دراو لە نێو زبڵدان

کرماشان/ دۆزینەوەی منداڵە کۆرپەیەک لە فڕێ دراو لە نێو زبڵدان

KMMK:
رۆژی هەینی ۱۹ی گەلاوێژ لەنێو پارکێک لە گۆڕەپانی ئازادەگانی شاری کرماشان منداڵە کۆرپەیەکی فڕێ دراو، لە نێو نایلۆنێکی زبڵدا دۆزرایەوە.

بە پێی وتەی ئومێد قادری، سەرۆکی گشتی بێهزیستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم منداڵە بۆ ناوەندی شیرخۆرخانەی ئامینێی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.
تا ئێستە هیچ زانیاریەک لە دایک و باوکی ئەم منداڵە لەبەردەست نییە.

بێکاری، نەبونی داهات، گرفتی ئابوری و فەقیری تەواو لە هۆکارگەلی دورست بونی ئەم جۆرە کردە نەشیاوە کۆمەڵایەتیانەیە، بە شێوازێک کە خەڵک و بەرپرسانی بنەماڵە گەیشتونەتە ئاستێک لە فەقیری کە بەم شێوەیە منداڵانی خۆیان بەجێ دەهێڵن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: