KMMK :بە پێ هەواڵ و زانیاریەکان ، چەند ڕۆژێکە زبڵ و خۆڵ لە ناو شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنەکراوەتەوە کە بە هۆی گەرماو و کەڵەکە بونی بۆنێکی زۆر توند و ناخۆش و بڵاو بونەوەی پیسایی تەواوی ناوچەکەی گرتۆتەوە.
بەڵام شارەوانی حکومەت بۆمەریوان وتویەتی کە ئێمە کێشەی کۆردنەوەی زبڵمان نیە بەڵکو کێشەی شوێنی ڕشتنیمان هەیە .
کۆکردنەوەی و ڕشتنی زبڵ لە نیزیک گوندی ئەسراوا بە بێ هیچ حەسار و دیوارێک و بەرچاو گرتنی پاک و خاوێنی و ڕیساکلین ( دووبارە کەڵک وەرگرتن ) بۆتە هۆیی بڵاو بونەوەی نەخۆشی و پیس بونی ژینگە و کێڵگەکانی کشتوکاڵ و تەنانەت ناوخۆی گوندەکەش
خەڵکێکی زۆر توشی نەخۆشی سیەکان و پێست … بوون کە بۆ ئەم مەبەستە خەڵکی گوندی ئەسراوا لە ساڵی ۱۳۹٥ کۆچی هەتاویی داوای بەهانا هاتنی بەرپرسانیان کرد و دەستیان دایە مانگرتن بەڵام هەر زوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکوت کرا و چەندین ژن و پیاو دەست گیر کرا .
بە تەواو بونی مۆڵەتی سێ مانگی بۆ ئەم کێشەیە ، بەڵام ئێستاش ئەم کێشەیە بەردەوامە .
لە دوای تێپەربونی چەندین ساڵ ئێستاش حکومەت ئامادە نیە بودجەیەک بۆ ئەم ناوچەیە و بوۆ ئەم مەبەسته تەرخانبکات و لە بواری گوزەران و پاک و خاوێنی شارومەندان تەواو بێ بەرییه .
کۆمەڵەی مەفی مرۆڤی کوردستان