مانگرتن لە خواردنی زیندانی سیاسی کورد عەلی بەدرخانی

KMMK: زیندانی سیاسی کورد عەلی بەدرخانی، سێ شەممە ۱۶ی گــەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

عەلی بەدخان ساڵی ۱۳۹۳ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەندد مانگ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کراو ڕۆژی ۲۶ی ڕەشەممەی ۱۳۹۵ بەتۆمەتی هەوڵ دان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی ، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ۳ساڵی حوکمی بەسەردا سەپێنرا وئەمساڵ بۆ کێشانی حوکمەکەی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندی ۳-٤ ی تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ.

عەلی بەدرخان ناسراو بە شوان ،نووسەری کورد وبەرهەمگەلێکی وەکوو ” تورکیا، دێموکڕاسی و کوردەکان، “ئاخاوتنی ئەندێشە” چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکان ـە.

جێگەی باسە کە عەلی بەدرخانی پاش ئازادی کاتی لە تێرمی کۆتایی کارناسی باڵا”ماستەر” ی زانکۆی تاران لە درێژەدان بە خوێندن بێبەری کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان