KMMK: پێنج شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۷، کۆڵبەری کورد بەناوی جاویدان حەکاری خەڵکی سەڵماس بەدەستی هێزەکانی سنور پارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
کوشتنی ئەم کۆڵبەرەی کورد لە هەلومەرجێکدایە کە لە رۆژانی رابردوودا چەند کۆڵبەرێکی تر لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە کوژراون.
بارودۆخی ئەمنیەتی زاڵ بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستاندا، نەبونی هەلومەرجی کار، بێکاری تەواو و … هۆکارگەلێکن کە لاوانی کورد بە نابەدڵی روو لە پیشەی ناڕەوای کۆڵبەری دەکەن.
کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستەماتیک و گشتی هەوڵی کوشتنی لاوانی کورد دەدات و بە هیچ شێوازێک وڵامی کردەوەکانی خۆی نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان