ئازار و لێدانی مێرمنداڵێکی کورد لەلایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە

KMMK: لە چەند رۆژی رابردودا مێر منداڵێکی کورد بە ناوی کارۆ کەریمی کوڕی سەلاح و شلێر ئەژدەری خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە مەریوان لە لایەن هێزەکانی سپاس پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی لێی دەدرێت.

بە پێی راپۆرتەکە: ئەم مێرمنداڵە کوردە چەند رۆژ پێش لە سەر رێگای زەوی و زاری ماڵی باپیری لە حاڵێکدا کە بڕێک خواردنی پێ دەبێت هێزەکانی سپای پاسداران رێی لێ دەگرن و بە بێ هۆکار ئەم هێزانە ناوبراو دەدەنە بەر لێدان و ئازار و پاشان بە پێی خاوس دەینێرنەوە بۆ ماڵەوە.

جێگای ئاماژەیە کە: ناوبراو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان بە هۆی زۆری رێژەی برینەکانیەوە لە ژێر چاوەدێری پزشکیدا بەسەر دەبات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: