KMMK:ڕۆژی ۱٦ گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان و ناوچەی قندیل ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “حاسڵ بادبرین” خەڵکی گوندی تەرکش سەربە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنوورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ترۆر دەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەو گەنجە ۱٨ ساڵ تەمەنی بوە .
گرانی و بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕەستی خەڵکی بڕیوە و ڕێدارانی کۆماری ئیسلامیش ڕێگەچارەی ئەم دۆخە بەس لە لولەی و تەقەی تفەنگدا دەبینەوە و ڕۆژانە کۆڵبەران وکاسبکاران ترۆر دەکەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


