بۆردمانی گوندەکانی سەنگەسەر وسەرقەڵا سەربەپارێزگای سلێمانی لەباشوری کوردستان
بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ گەیشتوە،شەوی پێشوو ۱٨ی گوڵان گوندەکانی سەنگەسەرو سەرقەڵا لەناوچەی پشدەر ی پارێزگای سلێمانی لەلایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکییەوەبۆردمان کراون
ئەم هێرشەلەکاتژمێریەک ونیمی شەوەو تادوو کاتژمێر درێژەی هەبوە و زەرەرو زیانێکی زۆر وەبەر ڕەز وموچەو مەزرا و مەڕوو ماڵاتی ئەم گوندانەگەیشتوە.
ئەمەدرێژەی ئەو بۆردمانانەی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کەچەند مانگ پێش لەلایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکییەوەدەستی پێ کرابو وە بوەبەهۆی زەرەرو زیانێکی زۆری گوندکان ودانیشتوانی ناوچەکەو کوژران و برینداربونی زۆرێک لە خەڵکی سڤیلی لێ کەوتۆتەوە.
چەندی بەرێ فرۆکەشەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکییە بەبۆردمانی ناوچەکانی کێوکارە هەڵکەوتوو لەسنوری پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان و هەروەهاگوندەکانی ئەرگم، سیانی، دێوکێ،چەم سوتی ،چەم چاڵە، ی کردبوەئامانج و لەوهێرشانەدا زیانێکی زۆری بەخەڵکی ناوچەکەگەیاندبوو.
ئەرتەشی تورکییە پێشتر بڵاوی کردبویەوە کەئەوان مەبەستیان لەو بۆردبارانە مقەڕو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە،ئەمە لەکاتێکدایە کەلەچەن حەوتووی دەربازبودا ،بەپێی داخوازی چەن حیزبێکی سیاسی کورد، پ ک ک ئامادەیی خۆی دەربڕیوەبۆدانوساندنەکان،بەڵام حکومەتی تورکییە هەروەها پەرەبەشەڕەکەدەداو ئامادەنییەدانوسان دەس پێبکاتەوە.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیەکەئەم کردەوانەی ئەرتەشی تورکییە پێشێل کردنی سەروەری هەرێمی کوردستان وعێراقە و تائیستا نە حکومەتی عێراقی ونە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەفەرمی دژکردەوەیکیان نیشان نەداوە و بۆردمانەکانیش هەروادرێژەی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان