KMMK:یازدەی گەلاوێژی ئەمساڵ، هاوڵاتییەکی ۲۷ساڵ تەمەنی ئیلامی بەناونیشانی ڕەزا نەزەری دەستی دایە خۆکوژی وگیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکان هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە کوردە بێکاری وهەژاری لەڕادەبەدەری ماڵی و بێکاری بووە.
جێگەی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەکار کردنی سیاسەتی هەڵاواردن و قیزەونانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ڕوانگەی ئابووری، پیشەیی وکار… وەدواخستووە، سیاسەتەکە لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بوەتە هۆی کۆچی هێزی کاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆناوچەکانی دیکەی ئێران ولەخراپترین حاڵەتیشدا خۆکوژی گەنجانی کوردی لێدەکەوێتەوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، پارێزگاکانی ئیلام ، کرماشان، سنە و ورمێ لەخوارترین پلەی ئیش وکار وزۆرترین بێکاریشی تێدایە.
کێشەی ئابووری ڕۆژلەدوای ڕۆژ، بێکاری، هەژاری، نەبوونی داهات ویارمەتی کۆمەڵایەتی ،بنەما،وهۆکاری زۆرینەی خۆکوژییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان