کۆڵبەرێکی کورد لە سەڵماس بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوریەکان گیانی لەدەست دا

kmmk: لە ڕیکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە سنوری سەڵماس هێزەکانی سنورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دەدات.

بە پێی راپۆرتەکە، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری سەڵماس کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” سولەیمان بادوشێوە ” کوڕی عیسا و خەڵکی گوندی دەرەگە گیانی لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو ژیانی هاوسەری پێک هێناوە و دابین کردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکە تەنها لەئەستۆی ئەودا بووە.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی ۲۰۱۷ی زایینی بە هۆی هێرشی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕی ۱۴۵ کۆڵبەر بریندار بوون یاخود گیانیان لەدەست داوە و هەروەها تاکو کۆتایی مانگی مەی ۲۰۱۸ بڕی ۲۰ کۆڵبەری تر بە هۆی تەقەی راستەوخۆ و راونان لە لایەن ئەم هێزانەوە، لە بەرزایەکان بەربونەتەوە و گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: