لێبوردەی نێو نەتەوەیی: تورکیا لە عەفرین داگیرکەرە

kmmk: ڕێخراوی لێبوردەیی نێو نەتەوەیی لە بەیانییەیەک باسی لە پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان کردووە و دەڵێ بەهۆی ئەوە تورکیا عەفرینی داگیرکردووە، بەرپرسی پێشێلکاری مافی مرۆڤە لەو ناوچەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکە: گرووپە میلیشیا گرێدراوەکانی سەربە تورکیا پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەبەرچاو ناگرن، دەسبەسەری سەرەڕۆیانە، دەسدرێژی، بێ سەروشوێن کردن، زیندانی کردن و تاڵانی ماڵی خەڵک بەشێکە لە کردەوەی پێشێلکارانەی مافی مرۆڤ لەو ناوچەیە.”

لێبوردەیی نێونەتەوەیی قۆرغ کردنی قوتابخانەکان لەلایەن سوپای تورکیاو گرووپە چەتە گرێدراوەکانی ئەو وڵاتە ئاماژە پێکردووە و ڕێگری لە خوێندنی هەزاران منداڵ لەو قوتابخانانەی خستە بەر باس.

لین مالوف بەرپرسی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لەم پێوەندییەدا کوتوویەتی: “هێرش وداگیرکاری ناوچەکە لەلایەن تورکیاوە، مەینەتی و ئازارەکانی خەڵکی عەفرینی کە ساڵانێکی درێژە قوربانی شەڕن هەڵکشاندووە.”

ئەم ڕێخراوەیە لە کۆتاییدا داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد کەبەخێرایی کۆتایی بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ بێنێت و سەرەڕای “بەداگیرکەر” ناودێر کردنی تورکیا لەعەفرین خوازیاری لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتی هەڵسوکەوتە پێشێلکاریەکانە لەلایەن ئەنقەرەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەیان ڕاپۆڕتی لەبابەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن حکوومەتی تورکیا لەعەفرین بڵاو کردۆتەوە کە پشتڕاست کەرەوەی ئەم بەیانییەی لێبوردەیی نێونەتەوەییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان