خوێندکارێکی کورد لە قەزوێن گیانی لە دەستدا

kmmk: ڕۆژی ۱۰ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی خوێندکارێکی کورد لە شاری قەزوین لە ڕووداوێکی کرێکاریدا گیانی لە دەستدا.

مێهرداد ئیبراهیمزادە کوڕی ئەحمەد و نادرە بەرزگەر،٢٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز کە خوێندکاری ساڵی دوهەمی مەهەندسی عومران بوە، ساڵانێکە بەبنەماڵەوە بۆ کارکردن و دابینکردنی ژیان کۆچبەری شاری قەزوێن ببوون، لە وەرزی پشوی هاویندا شان بەشانی باوکی سەرقاڵی کارکردن بوە و لە سەر کارەکەیدا بە هۆی وەگەڕخستنی ژنڕاتۆرێکی کارەباوە برق دەیگرێت و گیانی لە دەست دەدات.

نەبونی ئەمنیەتی کار و پشتوانەی خوێندنی خوێندکاران لە لاێیک و هەژاری و کەم داهاتی بنەماڵەکانەوە لە لاێیکی دیکەوە هۆکاری گیان لە دەستدانی هاووڵاتیانی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان