خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵ لەشاری سەقز

KMMK:ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی ئیلهام  تەمەن ۱۷ساڵ لەڕێی خۆکوژییەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو پێشتر لەڕێی خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژی دابوو کەبەو هۆیە تووشی جەڵدەی مێشک بووە وپاشان لە ۸ی ئەم مانگە گیانی لە دەست داوە.

جێگەی باسە کە گرفتە بەربڵاوە کۆمەڵەیەتییەکانی وەکوو، تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان، هەژاری ودەست نەڕۆیی، بێکاری، دەسەپاندنی کەلتووری نەخوازراو، کەمتەرخەمی بەرپرسان،، بێ هیوای بەداهاتوو و… لەکۆمەڵگای ئێراندا هۆکاری خۆکوژیی هێناوەتە ئاراوە کەلەم نێوەندە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچەندد قات زیاترە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان