KMMK:قەیرانی ئابووری ئەم دوایانە، کارگەری لەسەر ژیانی خەڵک بەتایبەت کرێکاران داناوە، بەپێی ماددەی ٤۱ی یاسای کار، حەقدەستی کرێکاران دەبێ هاوسەنگی نرخی هەڵاوسان وپڕاوپڕیی تێچووی بنەماڵەیەکی مامناوەندی بێت،بەلەبەرچاو گرتنی ئەم یاسایە لانیکەم حەقدەستی کرێکاران دەبێ لانیکەم ۵ ملوێن تمەن بێت.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵگری حکوومی “ئیلنا”، کەلووپەلی نێوماڵ ٤۰لەسەت هەڵکشاوە، تێچووی گۆشتی سوور پتر لە ۸۰لەست هەڵکشاوە.دابەزینی رخی ڕیال وبەدوای ئەودا دابەزینی هێزی کڕین، حەقدەستی خواری ژیانی خەڵک وبەتایبەت کرێکارانی خستۆتە ژێر گوشارەوە.
عەلی خودایی (ئەندامی کرێکاری شۆرای باڵای کار) باسی لە دابەزینی ٤۸.۲ لەسەتی هێزی کرین کرردوکوتی:کرێکاران ناوبەری دوو بۆ سێ ملوێن و دووسەت هەزار تمەن لە مانگدا وەردەگرن، ئەم بڕە حەقدەستە بەبەراوەرد لەگەڵ نرخی ڕاستەقینەی حەقدەست، تێچووی کەلوپەل و … یەکجار کەمە.
هەڵکشانی ۳۲لەسەتی تێچووی شیرەمەنی، ۸۵ لەسەتی تێچووی گۆشتی سوور، ۵۰لەسەتی تێچووی گۆشتی مریشک، سەت لەسەتی هەڵکشانی گۆشتی سپی ماسی، ۳۰ لەسەتی تێچووی میووە پیشاندەری قەیرانی جیددی و ماڵوێرانکەرە کە باس لە هەژاری بەربڵاو دەکات لەنێو چینەکانی خەڵکدا.
جێگەی باسە کەلە بەشی نیشتەجێ بوون هەزینەکان پتر لە ۱٤۰لەسەت ولە بەشی پێوەندییەکان ۵۳ لەسەت هەڵکشاوە.
ئەم ئامارانە گەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێک بدرێتەوە، دۆخی ژیان وکاری خەڵک بەتەواوی داڕماوترە،بەپێی ئاماری فەرمی حکوومەتی ئێران پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپلەی زۆر خواری دامەزران وئیش وکار و زۆرترین ئاماری بێکاری هەیە.لەبواری گەشەی ئابووری و پیشەیش حکوومەتی ئێران بە شێوازێکی ئامانجدار هەوڵی لەپاشکۆ ختنی ئەم بەشەی کوردستانی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان