گــیان لەدەستدانی دوو کرێکاری کورد بەهۆی نەبـوونی پاراستنی شوێنی کار

kmmk: کــرێکارێکی کورد بەناونیشانی ئۆمێد حسێنی چەندد ڕۆژ پێشوتر لە شاری یەزد بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو هات و گــیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار:«ئەم کــرێکارە کوردە بەهۆی ئەوەی ۷۰ لەسەتی لەشی سووتا بوو پاش چەندد ڕۆژ لە نەخۆشخانە گــیانی لەدەست دا.»

ئۆمێد حسێنی
ئۆمێد حسێنی

لەلایەکی ترەوە کرێکارێکی چاڵاو هەڵکەنی خەڵکی ورمێ دوێنێ «۷ی گــەلاوێژی ۱۳۹۷» بەهۆی نەبوونی ئۆکسیژن وپڕوکان لەڕێی گازەوە لە چاڵاوێکی ۲۵ مەتری ماشێن شۆرەوەیەک (کارواش) لەشەقامی شێخ شەڵتووتی شاری ورمێ گــیانی لەدەست دا.

خاوەنکاران و بەرپرسانی هەموو یەکەکانی بابەت ومژاری ماددەی ۸۵ی یاسای کار ئەرکدارن بەپێی پەسەندکراوی شۆرای باڵای پاراستنی فەنی بۆ دابینکردنی پاراستن وسڵامەت وبێهداشت (پاک وخاوێن)ی کــرێکاران لەشوێنی کار، کەرەستە وشت ومەکی پێویست دابین بکەن وچۆنیەتی کار کردنی ئەو کەرەستانەیان فــێر بکەن ولەهەمبەر لەبەرچاو گرتنی ڕێساکانی پاراستنی و پاک وخاوێنی چاوەدێری بکەن.

گەرچی یاساگەلێک لەمەڕ پاراستنی تەکنیکی وپاک وخاوێنی شوێنی کار پەسەند کراوە؛ بەڵام بەهۆی نەبوونی پشکنین و چاوەدێری پێویست و کاریگەر لە کارگەکان، نەبوونی فێرکاری کەرەستەی پێوەندیداری شوێنی کار، دیسانەوە شایەتی قوربانی بوونی کرێکارانین.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان