لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە شێروان

KMMK:رۆژی یەک شەممە ۳۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷، سزای لەسێدارە دانی بەندکراوێک لە شێروان بەڕێوە چوو. ناسناوی ئەم کەسە کە بە تاوانی کوشتن سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو ” سەلمان خالدیاری ” خەڵکی بروجێرد راگەیەندراوە.

ماڵپەڕی هێرانا لە هەواڵێکدا وای راگەیاندووە: سەلمان لە شەڕێکی عەشیرەتی کە پێنج ساڵ و هەشت مانگ لەوەو پێش رویدابوو کەسێک دەکوژێت و دەست بەجێ قۆلبەست کرابوو و لە دادگەدا قەراری سێدارەی لەسەر دەرکرا. ناوبراو لەم ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی بروجرد و شێروان چاوەڕێی بەڕێوە چونی سزاکە بوو. بنەماڵەی کوژراوەکە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا رەزامەند بون کە لەبەرانبەر وەرگرتنی سەرانە لە ناوبراو خۆش ببن بەڵام لە ئەنجامی پێکدادانێکی دیکە لە نێوان دوعەشرەتەکەدا لە بڕیارەکەی خۆیان پاشگەز بونەوە.

شاری شێروان ناوەندی شارسانی شێروانە و دوهەمین شاری گەورەی گرینگی قەزای خوراسانی باکور ئەژمار دەکرێت. زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارە لە شارۆمەندانی کورد پێک هاتوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان