kmmk: ڕۆژی دووشەممە ۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی کێو و بەرزاییەکانی دەورووبەری شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارەدا ئاگر تێبەردران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەو شوێنانەی کە ئاگری تێبەرداوە و ڕووبەرێکی بەرینیشی لێ سوتێندراوە بریتیە لە، دەورووبەری بنکەی سەربازی ساڵحاواوە تا بەرزاییەکانی جاقل کە پانتایەکی یەکجار زۆر و زەوی کشتوکاڵی و لە زۆر شوێندا ژیان و ماڵی خەڵکی تێدایە.
جێگەی باسە ئەم ئاگرە لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی شاری سەقز و ناوەندی ئاگر کوژێنەوە ئەم شارە و ئەنجوومەنی ژینگە پارێزانی ساحێب، کە قورسایی و بەڕێوەبردنی هەرەوەزیەکەی بەڕێوە برد، کۆنتڕۆڵ کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


