kmmk: لەهەمبەر تیرۆری ئێقباڵ مورادی ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk) لەباشووری کوردستان، قایمقامی شاری پێنجوێن ڕایگەیاند: «تائێستە چەندد کەسێک دەسبەسەر و لێکۆڵینەوە لە گومان لێکراوان لەئارادایە.»
ڕزگار محەممەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان کوتوویەتی: «دەرنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دۆسیەیە هەرگیز ئاشکرا نابێت.»
بەگوێرەی ڕۆژنیووز: «بەرپرسی پولیسی پێنجوێن ـیش لە ڕاگەیاندن لەم پێوەندییە خۆی بواردووە.»
هەرلەم پێوەندییەدا، زانا ڕەحمان، قایمقامی شاری پێنجوێنکوتوویەت: «لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە و لە ئەگەری بە ئەنجام گەیشتن، زانیارییەکانی بەشێوەیفەرمی بڵاو دەبێتەوە.»
ناوبراو کوتوویە بەوهۆیەی کە تیرۆرەکە لەدەرەوەی شاری پێنجوێن هاتۆتە ئاراوە کاری پشتبەستن بە کامێرا ئەمنییەکان قورس بوەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە وتا ئێست چەندد کەس بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەسەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان