بریندرابوونی کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار لەشاری ســـنە

kmmk

ڕۆژی۳۰ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارێکی کورد بەناونیشانی “بێهنام مونفەرد” دانیشتووی شاری سنــە بەهۆی ڕووداوی کار لە کارگەیەکی عیلاجی سوننەتی(طب سنتی) تووشی ڕووداوی کار هات وبەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو پاش بریندار بوون وسووتانی بە کەرەستەکانی ئەم کارگەیە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەو شارە وئێستە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

جێگەی باسە هیچ کام لەکارگە وکومپانیاکانی ئێران وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەرەستەی خۆپاراستن وبەرگری لەڕووداوە کارەساتاویەکانی نییە و کرێکاران پتر لەهەر ڕوواوێک لەژێر مەترسی ئەو ڕووداوانەن کەلە شوێنی کارەکەیانەوە ڕوویان تێدەکات وکەلتووری پاراستنی وگیانی مرۆڤەکان لەوپەڕی هەژاری و کەمتەرخەمی دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان