حکومەتی ئێران، ژینگەپارێزان بە تاوانی کوژاندوەی ئاگری دارستانەکان سزای دەدات

KMMK: ڕاگەیەندراوە کە حەتوی ڕابردو دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سنە لە بڕیارێکدا سزای ۱٦ مانگ زیندانی سەپاندوە بەسەر هەر یەک لە ژینگەپارێزانی شاری مەریوان . فاروق سەعیدزادە ، لایەق ئەحمەدی ، ئازاد ڕۆحی سێ چالاکی بواری مەدەنی ژینگە پارێزی شاری مەریوان بە تۆمەتی “کوژاندوەی ئاگر کە لە دارستان و لەوەڕگاکانی دەروبەری مەریوان بەردەرێت و پڕووپاگەندا دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی هەر یەکەو بە ۱٦ مانگ حەپس سزا دراون .

ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی چیاکانی زاگرۆس لە لایەن دەستەنادیارەکانی بەساڵانە ئەنجام دەدرێت و پەردپۆشی تاوان تاوانبارانیش دەکرێت ، ئێستا بکەری تاوانی سوتاندنی سروشت نەدۆزراوەتەوە و دیار نیە بەڵام ئەوکەسانەی ئاگرەکان دەکوژێنەوە سزا دەدرێن .

هەر بەو پێیە ساڵی ۱۳۹٤ی هەتاوی ئەو سێ چالاکە ژینگە پارێزە هەریەکەو ۳۳ ڕوژ لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر و لێپێچینەوەی لێکرابوو هەر بە تۆمەتی و تاوانی ژینگەپارێزی و کوژاندنەوەی ئاگری تێبەردراوی جەستەی ژینگە و سەوزایی چیاکان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان