دەسبەسەری دوو هاوڵاتی بۆکانی

KMMK: ڕۆژی ۲۶ی پووشپەڕ، “کەریم وشەهرام سەیدزادە” دوو هاوڵاتی بۆکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەســبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم دووشارۆمەنددە کوردی بۆکانییە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی پشتیوانی لە بازاڕیانی مانگرتوو لەبانە دەسبەسەر کراون.

جێگەی باسە کە هاوڵاتیانی بانەیی ماوەی نێزیک مانگێکە مانگرتنی گشتیان کردبوو وخوازیاری کردنەوەی سنوورەکان بوون. هەربەم هۆیە کەسانێکی زۆر بەتۆمەتی بەشداری یان پشتیوانی لەم مانگرتنە گشتییە دەسبەسەر کراون.

ئەم دووهاوڵاتییە کوردە لەکاتێکدا دەسبەسەر کراون کە گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ چڕتر بووەتەوە و باری ژیانی ئاسایی خەڵک تێک چووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان