هەواڵەکان

دەسـبەسەری میلاد ساعیدپەنا لە ســـنە

KMMK: سێ شەممە ۲۶ی پووشپەڕ “میلاد ساعیدپەنا” دانیشتووی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارکێکی ئەو شارە دەسبەسەر کرا. دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە کوردە لەکاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە هیچ حوکم و مۆڵەتێک لەهەمبەر دەسبەسەری ناوبراو یان هۆکاری دەسبەسەرییەکەی نەنوێندراوە وبەبێ هیچ ڕاگەیاندن یان هۆشدارییەک دەسبەسەر وگواستراوەتەوە بۆ گرتووخانە.

جێگەی باسە کەناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە کە جلی مەدەنیان لەبەردایە دەسبەسەرکراوە،تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانەکەی دەست نەکەوتووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران گوشارەکانی لەسەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان زەقتر کردۆتەوە ودەستی داوەتە دەسبەسەری بێ هۆکار وسەرەڕۆیانەی هاوڵاتیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بانگهێشتی سێ چالاکی کرێکاری لە سنە و هەڕەشە لێکردنیان لە لایەن ئیتلاعاتی ئێران

پاوە: برینداربوونی کۆڵبەرێکی14 ساڵ تەمەن لە بەرزاییەکانی نەوسوود

سنە؛ بانگهێشتکردنی چالاکی کرێکاری سدێق ڕەیحانی