دەست بەسەری شارۆمەندێکی کورد بە بۆنەی ریکلام بۆ ئایینی مەسیحیەت
KMMK: یازدەی پوشپەڕی ۱۳۹۷ مەسومە تەقی نەژاد شارۆمەندی کوردی کرماشانی دانیشتوی شاری کەرەج بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار کوازراوەتەوە.
ئەم شارۆمەندەی کورد لە کوردانی فەیلیە، هێزە ئیتلاعاتیەکان پاش گەڕانی خانوی ناوبراو، کۆمپیتەر و ئەشیای تایبەتی ئەم شارۆمەندەیان دەست بەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردویانە.
ماڵپەڕی کوردپا لە هەواڵێکدا نوسیویە: هێزەکانی ئیتلاعات ئەم شارۆمەندەی کوردیان بە تۆمەتی ” ریکلام بۆ ئایینی مەسیحیەت ” لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەست بەسەر کردووە. پێشتریش مەعسومە تەقی نەژاد بە هەمان تۆمەت لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرابوو. تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم شارۆمەندەی کورد لەگەڵ منداڵەکەی دەست بەسەرن و لە چارەنوسی ئەوان هیچ زانیارییەک لە بەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان