“محمدصدیق کبودوند” ڕۆژنامەوان و بەرپرسی “ڕێکخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان ” دژبەو دۆسیەسازدان و بەردەوامی گوشار خستنەسەرو ئازار وڕەنجاندنانەی بەرپرسانی ئەمنیەتی لەسەر خۆی ،دەستی داوەتە بەمانگرتنی لەخواردن .
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛”نوسینگەی ڕێکخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان “لەبڵاوکراوەیەکی مێدیایی دا هەواڵی مانگرتن لەخواردنی و دژە کرداری”محمدصدیق کبودوند” ڕۆژنامەوان وبەرپرسی ئەم ڕێکخراوەیە دا.
ئەم بڵاوکراوەیەڕونی کردەوە، هۆکاری مانگرتن لەخواردنی ئەم ڕۆژنامەوانەی کوردلە کاتێکدایە،لەبەرەبەری تەواوکردنی دەساڵ لەزیندانی بوونەکەیدایە،دژەکردەوەیەکە بەو دۆسیە سازدان وتوندکردنی گوشاروئازارو کەسەرانەیە کە بەرپرسانی ئاسایشی و ئەمنیەتی لەسەرناوبراو زیادیان کردوە.
لەبەشێک لەڕاگەیاندراوی مێدیایی نوسینگەی “ڕێکخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان “ەدا هاتوە؛لەچوار مانگ پێشەوە،پرۆسەی دادگایی محمدصدیق کبودوند دەستی پێکردوە و تائیستەزیاتر لەسێ دانیشتنی دادگا لەژێرناوی،هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن کۆمەڵگاوە وگێرەشێوێنی ودواتر ئەو تۆمەتەداتاشراوانە کەپێوەی دەلکێنن ودەخەنەپاڵی ،بەڕێوەچوە ودادوەری دادگا بڕیاری بۆدەرکردوە.هەروەهاپێی ڕاگەیەندراوە کۆی گشتی ٦ مانگ زیندانی بەهۆی چالاکی ڕۆژنامەوانیەکەیەوە لەسەری لانابرێت و دەبێت جەنابیان دەساڵ و شەش مانگ زیندانەکە بکێشێت.
ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندوە؛بەم جۆرەی کەئەم تۆمە داتراشراوانەخراوەتە پاڵ ،وادەردەکەوێت کەبەرپرسە ئەمنیەتیەکان مەبەستیان ئازاد نەکردنی ناوبراوە ئەگەر چی خولی یاسایی زیندانەکەشی تەواوبکا،وهەلو مەرجەکە وادەقۆزنەوە کەمەودای دەسبەسەر کردنەکەی درێژ کەنەوە.ئەمەلەکاتێکدایەکە محمدصدیق کبودوندبەدەس چەن دەردەوەدەناڵێنێ وەکو نەخۆشینی دڵ و دەمار و گورچیلەو(پروستات)
کەلەزیندانداتوشیان بوە و مانگرتنی ئەو لەخواردن مەترسی زۆری هەیەوبۆی هەیە گیان و تەندروستی بخاتە دۆخی مەترسیەوە .
لەحاڵێکدا محمدصدیق کبودوند لەم ۱۰ ساڵەی ڕابردودا،تەنیاجارێک بۆ سەردانی کوڕەکەی کەبەشێرپەنجە توش ببو بۆ مەرەخەسی هاتۆتە دەرەوە.
کبودوند لە پوشپەڕی ۱۳٨٦وەدەسبەسەر وزیندانی کراوە.ئەو لەدادگای شۆڕشی ئیسلامی تاڕاندابەتۆمەتی هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە سۆنگەی چێ کردنی “ڕێکخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان “وە بەدەساڵ زیندان و لەبابەت پروپاگەندەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەیەک ساڵ زیندان سزادراو کۆی گشتی بە۱۱ ساڵ بەند سزادراوە.حوکمی دەرکراو لەلقی ٥٦ی دادگای پێداچونەوەی پارێزگای تاراندا بەدەساڵ زیندان بۆ دروست کردنی ڕێکخراوە کە ئەرێ کراوە و بڕایەوە.
دۆسیەی تایبەت بەڕۆژنامەوانیەکەشی کەبەتۆمەتی زڕاندنی بیروزەینی گشتیەوەبەشێوەی نوسینی بابەتگەلێک لەحەوتونامەی پەیامی مەردومەوە ،لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی سنەوە بەیەک ساڵ زیندانی حوکم درا و ٥ ساڵیش بێبەش کردن لەڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارەتی بڵاوکراوەکان ولێ
سەندنەوەی و داخستی دۆسیەی پەخشی پەیام مردم مەحکوم کراو لەدوای ئەرێ کردنی دادگای پێداچونەوەی پارێزگای تارانەوە ،تەواوی زیندانەکەلەدیوانی عالی وڵاتدا بە ٦ مانگ کەم کرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
9/5/2016