بەردەوامی گوشاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەسەر چالاکانی مەدەنی

KMMK: پێنج شەممە ۲۱ پووشپەڕ” سام عەباسی گورەجویی” هونەرمەند ولە چالاکانی مەدەنی یارسانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ شوێنێکی نادیار.ناوبراو سەرلەبەیانی ئەوڕۆ و پاش تێپەڕینی سێ ڕۆژ لەدەسبەسەری، بەبێ سەلماندنی هیچ چەشنە تۆمەتێک ئازاد کراوە.

سام عەباسی ئەندازیاری پاراستنییە و لەبواری هاریکاری کردنی خەڵک بوولەرزە لێدراوی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرە چالاک بووە.

جێگەی باسە کەلە ڕەوتی بومەلەرزەی کرماشان، حکوومەتی ئێران هیچ چەشنە خزمەتگوزارییەکی بە بولەرزە لێدراوان نەگەیاندووە وتەنیا خەڵک بەهانای بومەلەرزە بەرکەوتوانەوە چوون،چالاکانی مەدەنی کە هاریکاری خەڵکیان کردووە بەدەیان جار کەوتوونەتە بەر هەڕەشە ودەسبەسەری .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان