kmmk: مریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی کورد کەلە سەرهەڵدانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر کرابوو،۸ ڕۆژی بەرێ لەماڵ چووەتە دەرەوە و بێ سەروشوێنە.
پێنج شەممە، ۲۱ی پووشپەڕ محەممەد حسێنی ئاغاسی، پارێزەری ناوبراو، گریمانەی ئەگەری کوشتنی پارێزراوەکەی دەکات. هەڵبەت ناوبراو باسیان نەکردووە کەبە چ هۆکارێک ئەگەری کوشتنی ناوبراو دەکات و چ کەسانێک بەدوای کوشتنی ئەم چالاکە مەدەنییەی کوردەوە بن.
مریەم فەرەجی ۳۳ساڵ تەمەن، خوێندکاری باڵای بەڕێوەبەرایەتی نێودەوڵەتی و بەرپرسی ماڵی کومپانیایەکە لە شەهریاری پارێزگای تاران، ڕۆژی ۱۲ی بەفرانبار هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانەکانی بەفرانبار بەتۆمەتی “گردبوونەوە و سازان” دەسبەسەر بۆ ماوەی دە ڕۆژ لەبەندی ۲۰۹ی ئیتلاعاتی ئێڤین لەبن لێکۆڵینەوەدا بوو.
دادگای سەرەتایی ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱۹ی خاکەلێوەی ۹۷ لە لقێک لە دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر ماشەڵا ئەحمەدزادە بەڕێوە چوو و ئەم دادگایە ۳ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ ڕێگری لە چوونە دەرەوەی وڵاتی بۆ دیاری کرد.
بەکوتەی پارێزەری ناوبراو، مریەم فەرەجی کە بە بارمتە ئازاد کرابوو، ڕۆژێ پێنجشەممەی ڕابردوو لە ماڵ چووەتتدەرەوە تائێستە ئاسەوارێک لە ناوبراو دەست نەکەوتووە. بەکوتەی بەڕێز ئاغاسی، تلەفۆنی ناوبراو کوژاوەتەوە و بنەماڵەکەی سەردانی هەموو ناوەندەکانیان کردووە، “بەڵام ئاسەوارێکی لێ دیار نییە”.
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار کە حەوتوویەکی خایاند و لەودا درووشمگەلی ڕادیکاڵ دژبە ڕێبەران و سیاسەتە ناوخۆیی و ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئاراستە کران، پترلە ۳۷۰۰ کەس دەسبەسەر کران و وژرانی لانیکەم ۲۲ کەسیش پشتڕاست کراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان