KMMK: موحەمەد ئەمین ئاگوشی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی پیرانشار کە بە هۆکاری سیاسی سزای ۱۰ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، کاتی سزاکەی لە ۱۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ تەواو دەبێت.
زانیاریە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای تەواو بونی کاتی سزای ئەم بەندکراوە سیاسیەی کورد، بەرپرسانی بەندیخانەی شاری تەورێز و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدەن ناوبراو ۸ مانگی تر لە بەندیخانە بهێڵنەوە. بڕیاردەری گشتی و دادوەری بەڕێوەبردنی سزای دادسەرای سەربازی ئێران لە شاری ورمێ، دەڵێت کە کاتی دەست بەسەر بون تا ماوەی دەرکردنی سزا، ناخرێتە سەر سزای بەندیخانە و لە هەژمار کردنی هەشت مانگ دەست بەسەر بونی ئەم بەندکراوە سیاسیەی کورد خۆیان لا دەدەن.
موحەممەد ئەمین ئاگوشی، لە مانگی رەزبەری ۱۳۸۶ بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاری بە قازانجی حکومەتی باشوری کوردستان دەست بەسەر کرا و بە تاوانی ” موحاڕبە ” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. ئەم سزایە لە ساڵی ۱۳۸۹ کەمکرایەوە بە سزای ۱۰ ساڵ بەندکردن.
ناوباو لە ۱۰ سالی رابردودا لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ، زاهیدان وتەورێز سزاکەی تێپەڕاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان