کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری مردنی گیان بەختکراوانی ســـنەیە

KMMK:ڕێکەوتی ۱۹ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ بەهۆی پێک کەۆتنی نەوت کێشێک لەگەڵ ئوتوبووسێکدا کە هەڵگری موسافیر بوو لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەپتر لە ۲۶کەس گیانیان لەدەست دا.

ئەو نەوت کێشەی کەبووە هۆکاری ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، سەرقاڵی گواستنەوەی نەوتی قاچاخ لەباشووری کوردستان بۆ ئێران بووە کە تڕانزیتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوەیە، ئم نەوتە لەلایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە قاچاخ دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕەوشتی زۆرخراپی ڕێگەوبان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژانە قوربانی لێدەکەوێتەوە وکۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەوڵێک لەهەمبەر ستانداردکردنی ئەم ڕێگەیانە نادات.

بەرپرسی گشتی ڕێگەوبان وشارسازی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە” شەهرام مەلەکی” لە کۆبوونەوەی شۆرای پلان دانان وگەشەی پارێزگا کەبەئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیسیۆنی پرۆگرام وبووجەی پەڕلەمان لە پارێزگاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بەڕێوە چووە، ڕایگەیاند:پارێزگای سنە لەحاندی بەهرەمەند بوون لە ڕێگەی قیرەتاو پلەی ۳۱ی هەموووڵاتی هەیە.ناوبراو باسی کوژرانی ۳۶۵ کەسی کردووە لەڕێگەوبانە سەرەکییەکانی پارێزگای ســنە ، کە کەبەشێوەی مامناوەندی دەکاتە کوژرانی کەسێک لە ڕۆژدا.
ئەم ئامارەی کەباس لە پێگەی ۳۱ لە،وڵاتدا و ۳۶۵ کەس تایبەت بە ساڵی ۱۳۹۴ بووە وئامارێکی نوێ بەدەستەوە نییە،ئەمە بۆخۆی پیشاندەری سیاسەتی هەڵاواردن ودژەگەلی ونەفرەتیانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان