KMMK: ڕۆژی یەکشەمە ۱۷ی پوشپەڕی ۹۷ی هەتاوی کچێکی گەنج بە ناوی «ڕوئیا ڕەسوڵزادە ناوی باوک مەولوود» لە شارستانی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەوتەی سەرچاوەێیکی ئاگادار لەو بابەتە هۆکاری خۆکوژیەکە کێشەی بنەماڵەیی بوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی داتا و ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk) لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱٨ تا کۆتایی مانگی مەی ئەمساڵ ۳۳ کەس خۆکوژییان کردوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە ۱٥ کەسیان ژن بوون و لەو ئامارە ٨ کەسیان لە منداڵان پێک هاتوە و سێ کەسیشیان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان