kmmk: ڕۆژی یەکشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی مەریوان لەبەردەم ئەو ناوەندە گردبوونەوەی ناڕەزایان پێک هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری ئەم مانگرتنە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ماوەی ۵ مانگە مووچەیان پاش کەوتووە و هێشتا پێیان نەدراوە.
جێگەی باسە زۆربەی کرێکارانی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی وەها کێشەگەلێک هاتوون و سەرەڕای ئەوەی ئەم توێژە لەکۆمەڵگا زۆربەی قورسایی خزمەتگوزاری وپاک وخاوێنی وتەندرووستی هاوڵاتیان لەسەرشانیانە، بەوحاڵەشەوە ئەوپەڕی کەمتەرخەمی بەرانبەریان دەنوێندرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان


