پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ ڕاگوێزی گرتووخانەی شاری ورمێ کران

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:پینج هاوڵاتی کورد خەڵکی شاری شنۆ لە.رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر قۆڵ بەست کرابوون چارەنووسیان نادیاربوو،لە  بنکەی ئاسایش وزانیاری شاری ورمێ راگوێزی گرتووخانەی ئەوشارەکران.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی هەواڵ نێری کە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی باس کردووە:رۆژی ۱۵خاکەلێوە “محمد رویان،وەلی شەریفی،رەزا عێزەت تاج،فاروق شەفاهی وسابیر رەسووڵپوور”لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە لە شاری شنۆ قۆڵبەست و راگوێزی بنکەی ئاسایش وزانیاری کران ،لە دووای تێپەڕ بوونی دووحەوتە لە بەڕواری۲۸خاکەلێوە گوێزرانەو بۆ گرتووخانەی شاری ورمێ.

جێگەی ئاماژەیە هەر پێنج کەسە قۆڵبەست کراوەکە کەبە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردیەکان گیراون بە فەرمانی کاربەدەستانی گرتووخانە گوێزراونەتەوە بۆ بەشی بەند کراوە کانی پەیوەندی بە مادە هۆشبەرەکان وبەشی کوشتن وتاوانە مەترسی دارەکانی گرتووخانەکە.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە “عوسمان رویان”باوکی “محمد رویان”یەکێک لە بەند کراوەکانەکە ئەندامی حزبێکی کوردی بوو لە ساڵی۷٤هەتاوی لە شاری دیانای باشووری کوردستان تیرۆر کرابوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: