KMMK: شەممە ۷ی ژوئیەی ۲۰۱۸ فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا گوندی “ئۆزمانای” سەر بە شارۆچکەی مانگێشکێ لە پارێزگای دهۆک بۆردمان کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەهۆی ئەو بۆردمانەوە دەورووبەری گوندی ئۆزمانا و ڕووبەرێکی بەرینی لەوەڕگە ودارستانەکانی ئەو دەڤەرە ئاگریان تێبەربووەو بەچڕی دەسووتێن.
هەواڵنیرمان ڕوونی دەکاتەوە ئەو ناوچەیەی کە بۆردمانکراوە تەنیا ۴۰کیلۆمەتر لە دهۆکەوە دوورە.
ماوەی چەندد مانگێکە دوابەدوای بڕیاری ئەردوغان ،هێرش و پەلامار بۆسەر باشووری کوردستان بەبیانووی هەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە ،سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر وبەساڵانیش بۆرمان وکاولکاری ناوچەکوردنشینەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بوونی هەبووە بەڵام لەم دوایانەدا گەیشتووە بە ئەوپەڕی خۆی و هاوشێوەی عەفرین هێرشی باشووری کوردستان دەکات..
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان