KMMK : باوکی هیدایەت عبدالە پور ئاشکرای کرد کە هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵیان و ماڵیان پشکنیوە و براێکی هیدایەتیش دەستگیر کراوە .
ناوبراو وتی زیاتر لە ۲۰ کەس لە ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران بە دەمامکەوە هاتونەتە ماڵیان و فەرهادی کوڕی کە دەکاتە برای هیدایەت ، دەستبەیەر کردوە و بردویانە و تۆمەتی سیاسی بونیان بۆ هەڵبەستوە، هەروەها ئەو کەسانە بە قسەی خۆیان بە دوای سیلاح دا گەڕاون .
باوکی هیدایەت وتی کە دوو ساڵە کوڕەکەی بە بێ هیچ هۆێک دەستبەسەر کراوە ، باوکی هیدایەت داوای ئازادی کوڕەکەی دەکات و لە کۆمەڵانی مافی مرۆڤ و دام و دەستگاکان داواکارە کە لە ئازاد کردنی کوڕەکەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن .
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان